بنەمای پەرەگراف متمانەیە

تره‌مپ: بۆ توركیامان ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ بیرۆكه‌یه‌كی خراپه‌

په‌ره‌گراف

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت: بۆ توركیامان ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ بیرۆكه‌یه‌كی خراپه‌.

تره‌مپ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌ڵێت "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ناكات و به‌ ڕوونی به‌ توركیای وتووه‌ كه‌ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ بیرۆكه‌یه‌كی خراپه‌".

هاوكات دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ توركیا به‌ڵێنی داوه‌ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و كه‌مایه‌تییه‌ ئایینییه‌كان پارێزراو بن و كاره‌ساتی مرۆیی ڕوو نه‌دات.

"توركیا به‌رپرسیاره‌ له‌ مانه‌وه‌ی هه‌موو ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له‌ زیندانه‌كان و سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت"، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وا ده‌ڵێت.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی تره‌مپه‌ له‌ دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان له‌ژێر ناوی "كانیی ئاشتی"، كه‌ له‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مریكا هیچ ڕێگرییه‌ك بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ دروست ناكات

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ژێر ناوی "كانیی ئاشتی" بۆ سه‌ر باكووری سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان) ڕاگه‌یاند.

سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ''له‌ ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتییه‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان له‌ناو ده‌به‌ین و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رقه‌رار ده‌كه‌ین".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتی، یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌پارێزرێت و به‌هۆیه‌وه‌ په‌نابه‌رانی سووریا ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان".

میدیاكانی توركیا ده‌ڵێن، قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی و تۆپباران ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ چه‌ندین ناوچه‌ له‌ گرێ‌ سپی و سه‌رێكانی و كۆبانێ‌ و قامیشلۆ كراونه‌ته‌ ئامانج.

میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی بۆردوومان و تۆپبارانه‌كانه‌وه‌ "دوو هاوڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌" و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.

نامەیەكی ترەمپ بۆ ئەردۆغان سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ هەسەدە ئاشكرا دەبێت

ترەمپ لە نامەیەكدا كە ئاراستەی ئەردۆغانی كردووە، داوای لێ‌ دەكات كە پیاوێكی "توند و گێل" نەبێت و بە دانوستان لەگەڵ هەسەدە ڕازی ببێت.

پۆلیسی سلێمانی: ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووسەكە و منداڵەكەیان خۆكوژی بووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووسەكە و منداڵەكەیان "خۆكوژی" بووە و سبەینێ وردەكاریی ڕووداوەكە بڵاو دەكەنەوە.

سەرۆكایەتییەكانی هەرێم خۆیان لە قەرەی توركیا نادەن

سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان، بە ڕوونی ئیدانەی لەشكركێشی توركیا ناكەن بۆ سەر ڕۆژئاوا

كۆمپانیای فۆلكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی دروستكردنی كارگه‌یه‌كی له‌ توركیا ڕاگرت

به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، كۆمپانیای فۆلكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاری دا دروستكردنی كارگه‌یه‌كی له‌ توركیا ڕابگرێت.

تره‌مپ: بۆ توركیامان ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ بیرۆكه‌یه‌كی خراپه‌

2019-10-09 20:41:01