بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هەسەدە پووچەڵكردنەوەی پیلانێكی بۆ تیرۆركردنی سەركردەكانی ڕاگەیاند

پەرەگراف

هێزەكانی سووریای دیموكرات دەستگیركردنی شانەیەكی نووستووی سەر بە توركیا و پووچەڵكردنەوەی پیلانێكی بۆ تیرۆركردنی سەركردەكانی ڕاگەیاند.

یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدەی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتووە "سوپای توركی داگیركەر و چەتەكانی سەر بەو سوپا، لەگەڵ هێرشە داگیركارییەكانیان لە باكووری سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان، بە ئامانجی نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی شانەی نووستوویان دروست كردووە و پیلان بۆ هێرشكردن دادەنێن".

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەكەدا دەڵێت، هێزە ئەمنییەكانی ڕۆژئاوا دوای ماوەیەكی درێژ لە چاودێری، توانیویانە ئەندامانی شانەیەكی نووستوو دەستگیر بكەن كە "پیلانی هێرشیان بۆ سەر گەل و هێزەكانمان داناوە".

هێزەكانی هەسەدە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتیان بۆ سەر سەركردەی ئەو گرووپە ئەنجام داوە بە ناوی (ئیسماعیل زەعیم) و دەستگیریان كردووە.

هەسەدە دەڵێت، ئیسماعیل زەعیم بە هاوكاریی محەمەد زەعیمی برای كە سەركردەیەكی ناو جەیشولئیسلامە، پیلانیان بۆ هێرشكردنە سەر فەرماندەكانی هەسەدە داناوە.

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە محەمەد زەعیم یەكێكە لەو كەسانەی سووكایەتییان بە تەرمی شەڕڤانانی یەپەژە كردووە.

كۆرۆنا لە ئێران تەشەنە دەكات؛ عێراق‌و هەرێم ڕێوشوێنی تووند دەگرنەبەر

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران تەشەنە دەكات‌و سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە سەرۆكایەتی ڕوبەڕوبوونەوەی دەكات

وردەكاریی قەرزەكانی سەر شاسوار عەبدولواحید؛ حكومەت دەڵێت: خۆڵ دەكاتە چاوی خەڵك

شاسوار عەبدولواحید نزیكەی 70 ملیار دینار پارەی حكومەتی هەرێم قەرزارەو حكومەت دەڵێت: بۆ خۆدزینەوە لە دانەوەی قەرز خۆڵ لە چاوی خەڵك دەكات.

ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە ئێران‌و گیان لە دەست دانی دوو كەس ڕاگەیەندرا

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بەردەوامەو بەرپرسانی ئێران دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسەیان لە وڵاتەكەیان ڕاگەیاند.

كۆسرەت ڕەسوڵ: ڕێككەوتنی نهێنیم ئەنجام نەداوە بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی یەكێتی

كۆسرەت ڕەسوڵ ڕەتی دەكاتەوە هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەنجام دابێت لەبارەی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی یەكێتی.

هەسەدە پووچەڵكردنەوەی پیلانێكی بۆ تیرۆركردنی سەركردەكانی ڕاگەیاند

2019-11-07 22:29:50