بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەمریكا سزای بەسەر 22 كۆمپانیا و كەسایەتیی دیكەدا سەپاند

پەرەگراف

وەزارەتی بازرگانیی ئەمریكا، 22 كۆمپانیا و كەسایەتیی بە تۆمەتی دابینكردنی پێداویستی بۆ بەرهەمهێنانی چەكی كۆمەڵكوژ لە سووریا و هەناردەكردنی بێ مۆڵەتی كاڵای ئەمریكی بۆ ئێران، خستە لیستی ڕەشەوە.

خستنە ناو لیستی ڕەشی ئەو كۆمپانیا و كسایەتییانە، بەو مانایە دێت چیتر ناتوانن بە بێ‌ ڕێگەپێدانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، پێداویستی و كاڵا لە كۆمپانیا ئەمریكییەكان بكڕن.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەو كۆمپانیا و كەسایەتییانە لە ئێران، بەحرەین، فەرەنسا، ئوردن، لوبنان، عومان، پاكستان، سعوودیە، سەنیگال، سووریا، توركیا، ئیمارات و بەریتانیا كار دەكەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردووە، لەناو كۆمپانیاكاندا، كۆمپانیای تەكنەلۆژی و كەلوپەلی پزیشكیی ڕەهال و كۆمپانیای لوبنانی-ئوردنیی ئێس ئای ئێڵ كە لە بواری پێداویستییە تاقیگەییەكان كار دەكات، تۆمەتبارن بەوەی "ڕۆڵیان هەبووە لە پاڵپشتیی ماددی لە چالاكییەكانی بەرهەمهێنانی چەكی كیمیایی و بایۆلۆژی لە سووریا".

هەروەها وەزارەتەكە دەڵێت "كۆمپانیای بازرگانیی ڕەئس گیت و كۆمپانیای بێستەوەی لاین ئێف زێت سی ئۆ (Bestway Line FZCO) و شەش دامەزراوەی دیكە، كاڵای ئەمریكییان بە بێ‌ مۆڵەتپێدان بۆ ئێران ناردووە".

هەروەها وەزارەتی بازرگانیی ئەمریكا، كۆمپانیای فابكون ئینتەرناشناڵ، كۆمپانیای موهەندیس، كۆمپانیای ئەندازیاریی پاكتیك، دامەزراوەی بازرگانیی ڕوهاتسی بە تۆمەتی "بەشداربوون لە یارمەتیدانی چالاكییە ئەتۆمییەكان لە دەرەوەی سنووری ڕێگەپێدراو" خستووەتە لیستی ڕەشەوە.

سەرۆكی پەرلەمان: پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئامانجمانە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پاڵپشتیی هەر هەوڵێك دەكەن بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵیی

قوباد تاڵەبانی: پڕۆژە یاسای چاكسازیی دەسكەوتی هیچ كەس‌و لایەنێكی دیاریكراو نییە

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای چاكسازیی دەسكەوتی هیچ كەس‌و لایەنێكی دیاریكراو نییەو بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن.

خۆپیشاندەرانی بەغدا گەنجێكی 17 ساڵیان كوشت و بە ستوونی ترافیكلایتەوە هەڵیانواسی

خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی وەسبە لە بەغدا، گەنجێكی تەمەن "17"ساڵی تۆمەتبار بە "كوشتنی خۆپیشاندەران"یان لە ماڵێكدا دەستگیر كرد و كوشتيان.

چالاكانی چەمچەماڵ: گرنگی بە خزمەتگوزاری بدەن پێش ئەوەی خەڵك ڕێگەی دیكە بگرنە بەر

دەستەی پەیامی مەدەنیانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی قەزای چەمچەماڵ، یاداشتێكی ئاراسستەی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم كرد.

ئەمریكا سزای بەسەر 22 كۆمپانیا و كەسایەتیی دیكەدا سەپاند

2019-11-14 14:25:47